TR KU SO
FB X
Cîhan

هەر دوو ڕێکخراوی تێرۆریستی فاتمییون و زەنەبییون سەر بە ئێران لە لایەن ئەمریکاوە سزا و گەمارۆ دران

سارا
Yazar
📅 25 Ocak 2019 22:53

ئەمریکا جارێکی دیکە چەندین گەمارۆ و سزای نوێ دژی ئێران ڕاگەیاند.

به پێی ڕاپۆرتێک وەزارەتی دارایی ئەمریکا گەمارۆی نوێی لە دژی ئێران بە پێ پرۆگرامەکانی خۆی سەبارەت بە شەڕ لە دژی تیرۆر جێبەجێ کرد.

لەم گەماڕۆ نوێیانەدا ، ڕێکخراوی فاتمییون و زەنەبییون کە پەیوەندیان بە ئێرانەوە هەیە، لەگەڵ کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی ئێران گەماڕۆ دراون.

ئەمریکا دوو کەسی سەربازی، دوو فڕۆکەی بووئینگی فڕۆکەوای ئێرانی گەماڕۆ داوە.

هەروەها کۆمپانیای فلایت تراوڤێڵ کە لە ئیریڤانی ئەرمەنستان جێگیرە بە تاوانی پەیوەندی لەگەڵ فڕۆکەوانی ئێران گەماڕۆ دراوە.

دوای کشانەوە و پێشێل کردنی بەرجام لە لایەن ئەمریکاوە، واشنیتۆن گەماڕۆی نوێی لە دژی ئێران پەیڕەو لەگەڵ پرۆگرامەکانی بەرامبەر شەڕی دژ بە تیرۆر و بابەتی مافی مرۆڤ سەپاندووە.

Paylas: