هۆکاری مردنی شارەوانی سێئوول پایتەختی کۆریای باشوور ئاشکرا بوو
پەیامی کورد ... هۆکاری مردنی شارەوانی سێئوول پایتەختی کۆریای باشوور ئاشکرا بوو
هۆکار سەرەتایی مردنی شارەوانی سێئوول " پارک ڤۆن سۆنگ " خۆکوژی ڕاگەیندرا. ئەم هەواڵە لە لایەن ئاژانسی یوونگاپێ بە سەرلیدانی پۆلیسی ئەو شارەوە ڕاگەیندراوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ، هیج نیشانەیەک لە ئازار و ئەشکەنجە لە سەر لەشی شارەواندا نەبیندراوە . جێگای ئاماژەدانە لە هۆکاری تەواو ڕوونی ئەو دوای لێکۆڵینەو حاشکرا دەبێت .
پۆلیسی کۆریای باشوور لەدوای ڕاگەیاندنی کچەکەی دەستیان کردبوو بە گەڕان . ئەو ڕاپۆرتیدابوو کە باوکی لە ماڵەوە دەرچووە و نامەیەکیشی هاوشێوەی وەسیەتننامە بە جێ هێشتووە و وون بووە . دواتر لاشەکەی لە نزیکی کێوی بووگاک لە باکووری ئەو شارە دەدۆزرێتەوە .
جێگای گرینگی دان و ئاماژەدانە کە ڕۆژی پێشتر پێش وون بوونی شارەوان ، وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆریای باشوور شکایەتێکی ئاراستەی ئەو کردووە وئەوی تاوانبار کردووە . لەم تاوانە دا شارەدار بە ئازار و ئەشکەنجەی جنسی تاوانبار کرابوو .