ئه‌ردۆغان : ئێمە ڕادەستی ئەمریکا نابین ، ئێوە بە دۆلار ڕووبەڕوومان بوونەوە ، ئێستا نۆرەی ئێمەیە
ئه‌ردۆغان : ئێمە ڕادەستی ئێوە نابین ، ئێوە بە دۆلار ڕووبەڕوومان بوونەوە ، ئێستا نۆرەی ئێمەیە .
سەرۆککۆماری تورکیا سەبارەت بەو بارگرژیانەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لەنێوان تورکیا و ئەمریکا سەریهەڵداوە، گوتی: “ئه‌وان هه‌ڕه‌شه‌مان لێ ده‌كه‌ن. هه‌رگیز ناتوانن به زمانی هه‌ڕه‌شه ئه‌م گه‌له لە ڕێگا لابدەن. ئێمه له زمانی یاسا و ڕەق تێده‌گه‌ین”.
ئێواره‌ی ئەمڕۆ ئه‌ردۆغان له وتارێكدا له ترابزۆن، هاووڵاتیانی توركیای دڵنیا كرده‌وه كه ڕادەستی ئه‌مریكا نابن و ڕێگای دیکە ده‌دۆزنه‌وه و به‌هاش بۆ لیره‌ی توركی ده‌گێڕنه‌وه.
ئه‌ردۆغان گوتی "لێره‌وه ڕایده‌گه‌ینم، یارییه‌كه‌ی ئه‌وانمان بینی و ئیتر نۆره‌ی ئێمه‌یه كه ڕووبه‌روویان ببینه‌وه، ئێمه ڕادەست نابین، ئه‌گه‌ر ئێوه به دۆلار ڕووبه‌ڕوومان ده‌بنه‌وه، ئێمه‌ش ڕێگه‌ی ترمان هه‌یه و چاره‌ی خۆمان ده‌دۆزینه‌وه".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی بەوە دا كه ئه‌مڕۆ پاره هه‌یه و به‌یانی نییه، بۆیه ناتوانن به پاره ڕووبه‌رووی توركیا ببنه‌وه.
هەروەها ووتیشی : ئێمه پشتیوان به‌خودا له‌و شوێنه‌ی كه‌وتووین هه‌ڵده‌ستینه‌وه. دوێنێ هه‌ستاینه‌وه، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێش هه‌ڵده‌ستینه‌وه. گرینگ ئه‌وه‌یه گه‌له‌كه‌م خۆڕاگربێت”.