هێرشی چه‌كداری كرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیسی ئێران و كوژراو هه‌یه
پەیامی کورد... هێرشی چه‌كداری كرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیسی ئێران و كوژراو هه‌یه
میدیا ئێرانییه‌كان رایانگه‌یاند كه ژماره‌یه‌ك چه‌كدار و خۆكوژی نه‌ناسراو هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس له ناوچه‌یه‌كی ناجێگیر له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران و به‌پێی زانیارییه‌كان كوژراو هه‌یه.
ئاژانسی میهرنیوزی ئێرانی بڵاویكرده‌وه كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر بنكه‌ی پۆلیسی ژماره 16 له شاری زاهیدانی پایته‌ختی سیستان و به‌لوچستان.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه دوو له چه‌كداره‌كان پشتێنی بۆمبڕێژكراویان به‌ستبوو و خۆیان ته‌قانده‌وه.
لای خۆیه‌وه ئاژانسی فارس نیوز له زاری شهمس ئابادی داواكاری گشتی شاری زاهیدان بڵاویكرده‌وه كه به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه چه‌كدارییه‌دا پۆلیسێك كوژراوه.
داواكاری گشتی شاری زاهیدان راشیگه‌یاندووه كه رووبه‌ڕووبوونه‌وه چه‌كدارییه‌كه به‌رده‌وامه.