TR KU SO
FB X
Cîhan

هێرش کرایە سەر بنکە ئاسمانی ڕووسی لە حۆمەیمیم لە سووریا

سارا
Yazar
📅 23 Mayıs 2019 21:00

پەیامی کورد   ...   تیرۆریستان لە سووریا هێرشیان کردە سەر بنکەی ئاسمانی ڕووسی لە حۆمەیمیم .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند کە تیرۆریستان ٤ مووشک یان بەرەو بنکەی ئاسمانی ڕووسی لە حۆمەیمیم لە سووریا ئاراستە کردووە .

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند ، لە نزیک کاتژمێر ١٩:٠٠ ی ڕۆژی چوارشەممە ، تیرۆریستان ٤ مووشەکیان لە هاوێژەری مووشەکی چەند گانە بەرەو بنکەی ئاسمانی ڕووسی لە حۆمەیمیم ئاراستە کردووە کە لە هەمان کاتدا مووشەکەکان بە خێرایی لە ڕیگەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕووسیاوە ناسێنراوە و لە ناو بردراون .

بە ووتەی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ، شوێنی هاوێشتنی ئەم مووشەکانە کە لە ناوچەی چاودێر بە ئێدلیب  بووە ، لەگەڵ هێرشەکانی هێزی ئاسمانی ڕووسیا لە ناو بردران هەروەها دوو بێهپادی تیرۆریستان ووزەخانەی الزارە یەن لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری حەما خستە بە هێرشەوە .

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا هەروەها ڕایگەیاند کە ٥ بۆمبی دەستکرد بەرەو باڵەخانەی ووزەخانە هاوێژراوە .

Paylas: