TR KU SO
FB X
Cîhan

هەسەدە ئاگادار نییە لە کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا

سارا
Yazar
📅 31 Mart 2018 03:40

وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایدەگەێنێت "هیچ ئاگادار نەکراونەتەوە لە کشانەوەی ئەو هێزانەی ئەمریکا کە لە چوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیماناندا لە سووریادا کاردەکەن".

 ئەمڕۆ هەینی ٣٠ی ئازاری ٢٠١٨ کینۆ گابریل وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە لە نامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز نامەکەی بڵاویکردووەتەوە، و ڕایگەیاندوە ""تا ئێستاش کار و هەماهەنگییەکان بەردەوامن لە چوارچێوەی پرۆگرامی پشتیوانی و ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لە سەرجەم ناوچەکان".

کینۆ گابریل ئاماژەی بەوەداوە "لێدوانەکەی ترامپ ڕوون نییە و لێدوانی تری لێپرسراوانی ئەمریکا کە لە ناوەندەکانی تری ئەو وڵاتە بڵاوکراونەتەوە، نە جەختیانکردووەتەوە نە ڕەتیشیانکردووەتەوە".

هەروەها هیزەر ناوەرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەوەی وت "هیچ زانیارییەکی نییە سەبارەت بە پلانی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، هەروەها ڕایان دیلۆن وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایگەیاند، هێشتا ڕێکخراوی داعش جێگەی مەترسییە و لە سوریادا کۆنترۆڵی دوو ناوچەی کردووە، ئەوانیش بریتین لە ناوچەی هەجین لەسەر ڕوباری فۆرات و ناوچەی دەشیشە لە نزیک سنوری عێراق".

هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ماوەی شەڕی داعش لە سووریا، هاوپەیمانی سەرەکی سوپای ئەمریکا بوون لە سووریا، ئەمریکا بە نزیکەی دوو هەزار سەرباز بەشداریکردووە لەو جەنگەدا.

Paylas: