حەسەن خومەینی: ئەگەری رووخانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە
حه‌سه‌ن خومه‌ینی نه‌وه‌ی ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی رێبه‌ری پێشووی كۆماری ئیسلامیی ئێران، هۆشداریی ده‌دات كه ئه‌گه‌ر داواكارییه ناسیاسییهكانی هاوڵاتییانی ئێران جێبه‌جێ نه‌كرێت، ئه‌وا ئه‌گه‌ری هه‌یه حكومه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران بڕووخێ.
بە گوێرەی ئەو گفتوگۆیەی کە لەگەل رۆژنامەی "ئارمان"ی ئێرانی کردووە، نه‌وه‌ی دامه‌زرێنه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران، حەسەن خومەینی باسی لەوە کردووە کە چینێكی هه‌ژار له ئێران هه‌یه كه داواكارییه‌كانیان سیاسی نییه، به‌ڵام خه‌مساردی له به‌رامبه‌ر ئه‌و داواكاریانە ده‌توانێ رووخانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی به‌دواوه بێت.
حەسەن خومەینی لەو گفوگۆیەیدا گووتویەتی: "ئه‌مڕۆ له بواری ئابووریی و گوزه‌ران چینێكی لاواز و هه‌ژار له ئێران هه‌یه كه له‌چاو پێشوو رێژه‌ی زۆر زیاتر بووه و داواكارییه‌كانیشی نه سیاسییه و نه فه‌رهه‌نگی، به‌ڵكو باشتركردنی باری گوزه‌رانه. ئه‌گه‌ر ئه‌و داواكارییانه‌ش جێبه‌جێ نه‌كرێت ئه‌وا جیا له نائومێدیی به‌رامبه‌ر به كارامه‌یی حكومه‌ت، ئه‌گه‌ری هه‌یه ببێته زه‌مینه‌یه‌ك بۆ رووخانی سیسته‌م و حكومه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران".