هەڵسەنگاندنی شانسی ئەمریکا بۆ شەڕ لەگەڵ ڕووسیا
پەیامی کورد ... هەڵسەنگاندنی شانسی ئەمریکا بۆ شەڕ لەگەڵ ڕووسیا .
نەشناڵ ئینترێست بالادەست بوونی ئەمریکا لە شەڕ لەگەڵ ڕووسیا بەبەکارهێنانی هێزی زەوینی خستوەتە هەڵسەنگاندنەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک کرسی ئۆسبۆرن کارناسی سەربازی ئەمریکا ، شانسی ئەمریکا لە بەرامبەر ڕووسیا لە بەرەنگاربوونەوەی زەوینی خستە بەر هەڵسەنگاندن و ووتی کە مۆسکۆ دوو بەرابەر زیاتر تانکی هەیە .
ئۆسبۆرن ژمارەی تانکەکانی ڕووسیای زۆر ڕاگەیاندووە و ئەم کارەی بەمە شی کردەوە کە گوایە ڕووسیا گەورە هێزێکی زەوینییە لە حالێکدا کە ئەمریکا لە هێزی زۆری دەریایی - ئاسمانی بەهرەمەندە .
لە مەقالەی بلاوکراوەدا هاتووە کە ڕووسیا خاوەنی ٢٧ هەزار ئۆتۆمبێلی زرێهیە کە ١٢ هەزار یان تانکە . لە ساڵانی نزیک ، مۆسکۆ بەنیازە ١٢٠٠ ئۆتۆمبێلی زرێهی دیکەی بەم لیستەیە زیاد کرد .
لەوانەش ئەو تانکانەی کە بەڕۆژ کراون جۆری " ت - ٧٢ ب " و " ت - ٨٠ " لەگەڵ ئەم گرووپە بوو بە یەک . ئەمریکا تەنیا ٦ هەزار تانکی هەیە .
ئۆسبۆرن هەروەها ئاماژەی کرد کە تانکی " ت - ٧٢ ب " ی ڕووسی لە کاتی شەورەی پێشوو لە دەورانێک دا درووستکراوە کە ئەمریکا مۆدێرنیزە کردنی تانکی " ئابرامووس " بوونی هەبوو . بەڵام تانکی ڕووسی بە ڕۆژکراو لەوانەیە لە " ئابرامووس " ی مۆدێرنیزە کراو بەپاش بمێنێت . ئەمە لە حاڵێکدایە کە بە ووتەی کارناسانی سەربازی ئەمریکی هێشتا تایبەتمەندییە زیادەکانی تانکی جۆری " ت - ٧٢ ب " ئاشکرانەکراون .