Cîhan
هەڕەشەی نوێی ئێران بۆ سەر ئەمریکا کە بووەتە هۆی گاڵتەجاری دەستی میدیاکارانی ئەمریکی !!!
پەیامی کورد ... هەڕەشەی نوێی ئێران بۆ سەر ئەمریکا کە بووەتە هۆی گاڵتەجاری دەستی میدیاکارانی ئەمریکی !!!
حاجی زادە ، فەرماندەی بۆشاییگەری سوپای پاسداران ڕایگەیاندووە : ئەمریکییەکان دەبی لە بەکار هێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆری [MQ-4C Triton] خەتێکی سوور بکێشن چوونکە ئێمە لەگەڵ هەموو کۆد و فرێکانسەکانی ئەوان ئاشناییمان هەیە و دەتوانین لە هەزاران کیلۆمەتر دوورترەوە ناچالاکای بکەین .
دوای ئەم ووتانەی حاجی زادە لە لایەن میدیاکارانی ئەمریکییەوە بووەتە جێگای گاڵتە پێکردن و دەڵێن : " سوپای پاسداران ناتوانێ بووئینگێکی ٧٣٧ دەرچوون و لە حاڵی خێرابوون بۆ سەرەوە لە مووشەکێکی وروودی لێک بکاتەوە ، بەڵام ... بەڵێ حەتمەن هەر وایە ؟؟؟