TR KU SO
FB X
Cîhan

هۆشداری ده‌درێت، ڤایرۆسێکی نوێ سەرهەڵدەدات

Navas Jan
Admin
📅 30 Mayıs 2023 22:37

پەیامی کورد... هۆشداری ده‌درێت، ڤایرۆسێکی نوێ سەرهەڵدەدات

ڕاپۆرتە ئەمریکییەکان بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆئەندامی هەناسەدانیان لە ئەمریکا ئاشکرا کرد، کە بە ڤایرۆسی مرۆڤ (HMPV) ناودەبرێت و تا ئێستا بەتەواوی نەناسراوە، نیشانەکانیشی هاوشێوەی ڤایرۆسەکانی تری هەناسەدانن.

ماڵپەڕی CNN بڵاویکردەوە، بەپێی ئامارەکانی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا (CDC) کە سەر بە وەزارەتی تەندروستی ئەمریکایە،ئەم ڤایرۆسە دەبێتە هۆی زۆرێک لە هەمان نیشانەکانی نەخۆشیەکانی تری هەناسەدان، وەک کۆکە و ئاوی لوت و قورگ ئێشە و تا، لەئەنجامیشدا کەسی توشبو دەبێت لەژێر چاودێری چڕدا بمێنێتەوە.

باسی له‌وه‌ش كردووه‌، حاڵەتەکانی HMPV لە بەهاری ئەمساڵدا لە ئەمریکا بەرزبونەتەوە، چونکە یەکەکانی چاودێری چڕی نەخۆشخانەکان پڕبون لە منداڵانی بچوک و بەساڵاچوان، کە زیاتر بەرکەوتەی توشبونیان بەم هەوکردنە هەیە.

ڕەنگە زۆربەی ئەو کەسانەی توشی ڤایرۆسەکە بون نەیانزانیبێت کە توشی ڤایرۆسی مرۆڤ (HMPV) بون، چونکە بەزۆری نەخۆشەکان لە دەرەوەی نەخۆشخانەکان و کلینیکەکانی فریاکەوتن پشکنینیان بۆ ناکرێت.

ماڵپەڕی CNN باس لەوە دەکات، ڤایرۆسی مرۆڤ (HMPV) یەکێکە لە ڤایرۆسە باوەکانی وەک ئەنفلۆنزا و RSV، هەروەها لە توێژینەوەیەکی پێشوتر دەرکەوتوە، دوەم هۆکاری توشبون بە هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان لە منداڵانە لەدوای ڤایرۆسی RSV.

توێژینەوەیەک کە لە نیویۆرک لە ماوەی چوار زستاندا ئەنجامدراوە دەرکەوتوە کە لە نێو کەسانی پێگەیشتودا، ڤایرۆسی مرۆڤ زۆترین حاڵەتی تۆمارکردوە.

توێژەرە هۆڵندیەکان لە ساڵی 2001دا، ڤایرۆسی HCV یان دۆزیەوە دوای ئەوەی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان بە شێوەیەکی ڕون نەکراوە لە منداڵاندا ڕودەدات، کە هەندێکیان حاڵەتی توندیان هەبوە، بەڵام پشکنینەکانیان پۆزەتیڤ نەبو بۆ هیچکام لە ماددە نەخۆشخوازە ناسراوەکان.

زانایان پێیانوایە لەوانەیە ڤایرۆسی مرۆڤ لە شوێنێکدا لە باڵندەوە بۆ مرۆڤ گوازرابێتەوە و دواتر پەرەی سەندبێت، کاتێک توێژەران پشکنینی خوێنیان لە 72 نەخۆش وەرگرت، هەمویان بەڵگەی بەرکەوتنیان بەو ڤایرۆسە نهێنییە دەرخست، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە بەبێ دەستنیشانکردن لە نێوان مرۆڤەکاندا بڵاودەبێتەوە.

توشبون بە ڤایرۆسەکە دەبێتە هۆی لاوازی یان ناتەواوی بەرگری لەش، بۆیە مرۆڤ دوبارە توش دەبێتەوە، بە پێچەوانەی Covid-19 و ئەنفلۆنزا، هیچ ڤاکسینێکی دژە ڤایرۆسی HMPV یان دەرمانی دژە ڤایرۆس بۆ چارەسەرکردنی لەبەردەستدا نییە، کۆمپانیاکانیش کاردەکەن بۆ پەرەپێدانی ڤاکسینێک بۆی، مۆدێرنا کە ڤاکسینێکی دژە ئەو ڤایرۆسەی دروستکردوە کە دەبێتە هۆی بەرگری بەرامبەر بە Covid-19، ڤاکسینێکی پەرەپێداوە دژی HMPV بەڵام تا ئێستا بەفەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوە.

 

Paylas: