هۆشداری جیددی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران بە عەرەبستان و ئیمارات
فەرماندەی گشتی سوپای پاسدران وتی: بێجگە لە ئەمریکا و ئیسڕائیل بۆ ئاژاوه نانهوه، ڕێکخراوە هەواڵگرییەکانی عەرەبستان و ئیماراتیش بە ئاشکرا ههوڵی نا ئەمن کردنی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران دهدن.
لە ڕپۆرتێکدا سەرلەشکەر محەمەد عەلی جەعفەری لە ڕێوڕەسمی بە خاک سپاردنی ۲۷ کوژراوەکەی هێرشی حەفتەی ڕابردوودا ڕایگەیاند : دوژمنان بۆ زهبردان لە ووڵات و درووست کردنی نا ئەمنی ڕیزیان بەستووە. سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی ووڵات سەرقاڵی شەڕی پیلانگێڕی دوژمنانن. ماوەی ۹ ساڵە سوپای پاسداران ئەمنیەتی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێرانی لە ئەستۆ گرتووە و کاری زۆر باشیش لەم ماوەدا کراوە.
سەردار جەعفەری ووتی:ٚ دوژمنان بەتایبەت عەرەبستان و ئیمارات لە دوای نائەمن کردنی ئێرانن بەڵام ڕۆڵەکانی ئێران ڕێگەیان نەداوە کە ئەم پیلانانە سەرکهوێت. ساڵی ڕابردوو ٦ بۆ ۷ هێرشی خۆکوژی پووچەڵ کراوەتەوە و بە هەموو توانمانەوە سەرقاڵی بەرگری لە سنوورەکانین.
ئەو ئاماژەی دا: هێزە ئامادەکانی ئێران بە دڵنیاییەوە تۆڵەی خۆێنی شەهیدانمان دەکەنەوە. خەڵکی ئێران دەبێت بزانێت، جگە لە ئەمریکا و ئیسڕائیل بۆ ساز کردنی نا ئەمنی، ڕێکخراوە هەواڵگرییەکانی عەرەبستان و ئیماراتیش بە ئاشکرا سەرقاڵی نا ئەمن کردنی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێرانن. ئێمە زانیاری باوەڕ پێکراومان هەیە.
هەروەها جەختی کردەوە ئێران چی دیکە دان بە خۆیدا نانێت و ئەگەر ئەم هێرشانە بەردەوام بێت، ڕاستەوخۆ دەستێوەردان دەکەین. ئێمە لە پاکستان دەپرسین بۆچی پەنای بەم گرووپە تیرۆریستییە داوە؟ پاکستان دەبێت ووڵام بداتەوە. پاکستان شوێنی ئەم تیرۆریستانە دەزانێت و بێ دەنگی هەڵبژاردووە.
ئەو زیادی کرد: ئەوەی عەرەبستان و ئیماراتی خائین دەبێت بیزانن ئەمەیە کە ئێران چی دیکە ئەم کارانە قبووڵ ناکات و ئێمە تۆڵەی خوێنی شەهیدانی خۆمان دەکەینەوە. لە سەرۆک کۆمار داوا دەکەین دەستی ئێمە زیاتر بۆ تۆڵە سەندنەوە بکاتەوە و دەوڵەتی پاکستانیش دەبێت بزانێت پشتیوانی لە تیرۆریستەکان تاوانی قورسی دەبێت.