هۆشداری سیاسەتمەداری ڕووسی دەربارەی مەترسی ڕوودانی شەڕی ئەتۆمی
پەیامی کورد ... ئۆلگ مارۆزۆف ، سێناتۆری ڕووسی ڕایگەیاند نیشانەکان و بانگەوازەکان بۆ هێرشی سەر ڕووسیا لە ئەمریکا مەترسی دەستەو یەخە بوون بە کەل و پەلەکانی شەڕی ناوەکی و هەڵگیرسانی شەڕی ئەتۆمی دەهێننە دی .
بە پێێ ڕاپۆرتێک ، ووتەکانی ئۆلگ مارۆزۆف دوای قسەکانی دەریاسالار ، جۆن ڕیچاردسۆن ، ڕابەری ئۆپراسیۆنە دەریاییەکانی هێزی دەریایی ئەمریکا ڕوویدا کە ووڵاتەکەی خۆی بۆ پێشەوە چوون لە دژی ڕووسیا و چین بانگەواز کرد . بە باوەڕی جۆن ڕیچاردسۆن ، ڕووسیا و چین لە هێزی دەریایی بۆ بە دەست هێنانی خاک ، دەریا و حکومەتەکان بە کار دەهێنن و بەم هۆیەوە لایەنی ئەمریکی دەبێ لە لێدانی گورز دەست پێش خەری بکات .
سێناتۆری ڕووسی ڕایگەیاند : " قسە کردن لە سەر فشاری زیاتر و دەست پێشخەری لە لێدانی گورز لە بنەڕەت دا بە مانای شەڕ ئەویش بە بێ هەبوونی هۆکاری دیاریکراو چوونکە لە دۆخی زیاد بوونی چالاکی سەربازی ئەمریکا و ناتۆ ، هەوڵەکانی ئێمە تەنیا کەمترین ئاستی بەرگری لە خۆی دێتە بەر چاو " .
ئۆلگ مارۆزۆف جەختی کردەوە لە دۆخی ئێستای سەدە دا " هەرجۆرە دەرگیری و تێکهەڵچوونێکی دیاریکراو لە نێوان ڕووسیا و ئەمریکا مەترسی بەکارهێنانی کەل و پەلی شەڕی ئەتۆمی و ڕوودانی شەڕی ئەتۆمی بە دواوە دەبێت " .
ڕۆژی ٧ی فێبریوەری ڕووسیا پێسنیاری بە ویلایەتەیەکگرتووەکان کرد بە پاراستنی پەیمانی مەنعی مووشەک گەلی ناوەکی مەودای نێوەند و دارای مەودای کورت " INF " هاوێژەرە مووشەکییەکانی زەوینی پایەی " ئێم کا – ٤١ " لەناو ببات . هەروەها جگە لەمانە بە واشێنتۆن پێشنیار کرا بێهپادە زەربەتی و ئەو مووشەکانەی کە لە بواری تایبەتمەندی خۆیەوە هاوشێوەی مووشەکە بالستیکییە زەوینی پایەکان بە مەودای ناوەند و کورت بن لە ناو ببات بەڵام لایانی ئەمریکی ووڵامی دایەوە ئەو چەکە ناوبراوانە پێشێلکەری داواکارییەکانی " INF " نین . دووهەمی مانگی فێبریوەری ئەمریکا بەشدار بوونی خۆی لە ڕێکەوتنی لە ناوبردنی مووشەکگەلی مەودا ناوەند و کورتی ڕاگرت و قەولی دا ئەگەر ڕووسیا پابەندی خاڵەکانی نەبێت ، لە دوای ٦ مانگ لەم ڕێکەوتنە دەکشێتەوە .
ڤلادێمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا لە ڕۆژی ٥ی فێبریوەری ڕایگەیاند کە ووڵامی ڕووسیا بە دەرچوونی ئەمریکا لەم پەیماننامەیە بەرامبەر دەبێت . مۆسکۆ ش بەشدار بوونی خۆی لەم ڕێکەوتننامەیە ڕادەگرێت و کارگەلی زانستی و لێکۆڵینەوەیی سەبارەت بە درووست کردنی جۆرەها مووشەکی نو دەست پێدەکات .
سێرگی شۆیگۆ وەزیری بەرگری ڕووسیا ش ڕایگەیاند کە لە ووڵامدانەوە بە دەرچوونی ئەمریکا لەم پەیماننامەیە ، ڕووسیا تا ساڵانی ٢٠١٩ – ٢٠٢٠ بژاردەی زەوین پایەی سیستەمی " کالیبر " لەگەڵ مووشەک گەلی باڵدار ی دوورمەودا و سیستەمی زەوینی لەگەڵ مووشەک گەلی هایپەر سۆنیک ی دوورمەودا بەرنامەڕێژی دەکات .