حەشدی شەعبی هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات
گروپی نوجەبا کە لە نێو میلیشیای حەشدی شەعبیدایە رایانگهیاند: ئەگەر سوپای ئەمریكا له عئێراق نەکشێتەوە ئەوا وەڵامی ئێمە چەك دەبێت.
گروپی نوجەبای نێو میلیشیای حەشدی شەعبی هەڕەشە لە بوونی سوپای ئەمریكا دەكات لە عێراقدا و ڕایدەگەیەنێت لە ئەگەری نەكشانەوەی سوپای ئەمریكا ئەوا هێرش دەكەنە سەریان.
بە گوێرەی هەوالێکی ئاژانسی هەواڵی ئێرانی کە ئەبو وارس موسەوی وتەبێژی گروپی نوجەبا بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاندووە ئەگەر لایەنی ئەمریكا لە عێراق نەكشێتەوە، وەڵامی ئێمە چەك دەبێت، چۆن لە پێناو سەروەری عێراق جەنگاوین و جارێكی تریش ڕووبەڕووی هێزی بێكانە ببینەوە ئەگەر بێتو نیازی داگیركاریان هەبێت.
هەروەها موسەوی داوا لە حكومەتی عێراق و وەزارەتی دەرەوەی كرد هەڵوێستێكی ڕوون و نیشتمانیان هەبێت بەرامبەر بە سەروەری خاكی عێراق، بەتایبەت بەرامبەر بە لێدوانەكانی بەرپرسانی ئەمریكا.