TR KU SO
FB X
Cîhan

هێڵی ئاسمانی هۆبی چین جارێکی دیکە دەستی بە کارەکانی کرد

سارا
Yazar
📅 29 Mart 2020 15:28

پەیامی کورد    ...    هێڵی ئاسمانی هۆبی چین جارێکی دیکە دەستی بە کارەکانی کرد

پارێزگای هۆبی چین بەرەبەرە لە کەرنتین دەچیتە دەرەوە ، هەر بەم هۆیەوەی هێڵی ئاسمانی هۆبی چین جارێکی دیکە دەستی بە کارەکانی کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، میدیاکانی مەحەللی چین ڕایانگەیاند ، ڕۆژی یەکشەممە ، پارێزگای هۆبی چین کە ناوەندی بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی نەناسراوی کۆرۆنا هەژمار دەکرێت ، هێڵی ئاسمانی و فڕینەکانی کە ماوەی ٦٣ ڕۆژ پێش ئێستا بچڕاوو و داخرا سەر لە نوێ دەست پێکردەوە .

پەروازگەلێکی فراوان لە ڕێگای ٢٥ کۆمپانیای فڕۆکەوانیی کە لە زیاتر لە ١٠٠ ڕێگاوە فڕینیان هەیە لەم پارێزگایەدا ئەنجام دەدرێت .

هەروەها ڕۆژی ڕابردوو فرۆشتنی بلیتگەلی فڕۆکەوانی دەتی پێکرد و هەمووشیان لە ماوەی ڕۆژێکدا فرۆشران .

 

Paylas: