TR KU SO
FB X
Cîhan

هێزی دەریایی ئامریکا دەستی بەسەر کەشتییەکی هەڵگری مادەی تەقینەوەی ئێراندا گرت

Navas Jan
Admin
📅 24 Ocak 2022 14:56

پەیامی کورد … هێزی دەریایی ئامریکا دەستی بەسەر کەشتییەکی هەڵگری مادەی تەقینەوەی ئێراندا گرت

هێزی دەریایی ئامریکا ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی ژانویە ڕایگەیاند کە لە ئاوەکانی نزیک عەمان دەستی بەسەر کەشتییەکدا گرتووە کە هەڵگری ٤٠ تۆن کودی کیمیایی بووە کە دەتوانرێت بۆ دروستکردنی مادەی تەقینەوە کەڵکی لێ وەربگیرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرانسە، هێزی دەریایی ئامریکا ڕایگەیاندووە کە ئەم کەشتییە لە ئێرانەوە وەڕێ کەوتووە و لە مەسیرێکدا لە حاڵی ڕۆیشتندا بووە کە پێشتر بۆ قاچاخی چەکوچۆڵ بۆ حوسییەکانی یەمەن کەڵکی لێ وەردەگیرا.

هێزی دەریایی ئامریکا ڕایگەیاندووە کە ئەو کەشتییە ساڵی ڕابردووش لە حاڵی گواستنەوەی هەزاران چەک بوو کە دەستی بەسەردا گیرا و ڕادەستی گاردی کەناراوی یەمەن کرابوو.

هێزەکانی دەریایی ئامریکا ڕایگەیاندووە کە دەستیان بەسەر ٤٠ تۆن کودی ئورەدا گرتووە کە وەکوو مادەی سەرەتایی بۆ دروستکردنی مادەی تەقینەوە بە کار دەهێنرێت.

هەتا ئێستا بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران هیچ کاردانەوەیەکیان بەو هەواڵە نیشان نەداوە.

 

Paylas: