هێزەکانی عێراق ئۆپراسیۆنی گەڕان و گرتنی پاشماوەکانی داعش یان لە سامەڕڕا دەست پێکرد
پەیامی کورد ... هێزەکانی عێراق ئۆپراسیۆنی گەڕان و گرتنی پاشماوەکانی داعش یان لە سامەڕڕا دەست پێکرد
هێزەکانی عێراقی ئەمڕۆ دووشەممە لە دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی گەڕان و دەستبەسەرکردنی پاشماوەکانی گرووپی تێرۆریستی داعش لە سامەڕڕا هەواڵیان دا .
بە پێی ڕاگەیاندنی ئاژانسی میدیایی فەرمی عێراق " واع " سەرچاوەیەکی ئەمنییەتی ڕایگەیاندووە : فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی سامەڕڕا بریتی لە ئەرتەش و پۆلیسی فێدڕاڵ ، ڕۆژی دووشەممە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی یان لە ژێر چاودێری " ژەنەڕاڵ عماد الزهیری " فەرماندەی ئەم ئۆپراسیۆنە لە دوو مێحوەری ناوچەی الکوش و ابووشعیر لە ڕۆژهەڵاتی سامەڕڕا دەست پێکردووە .
ئەم سەرچاوەیە بە ئاماژەدان بەوەی کە ئامانج لەم ئۆپراسیۆنە ، گەڕان و دۆزینەوەی پاشماوەکانی ئەندامانی داعش لەو ناوچەیەیە ڕایگەیاند : ئەم ئۆپراسیۆنە تاکوو ئێستا بووەتە هۆی لەناوبردنی ٧ بنکە و پێگەی تێرۆریستان و ٢٣ بەستەی تەقینەوە و دەست بەسەر کردنی ١٢ ئەندامی ئەم گرووپە کە لە لیستەی بەدواداچوونەکاندا بوون .