TR KU SO
FB X
Cîhan

هێزەکانی هاوپەیمانان ١٥٠ بارھەڵگر ھاوكاریی سەربازییان گەیاندە دەستی شەڕڤانان

سارا
Yazar
📅 09 Eylül 2019 16:02

پەیامی کورد    ...    هێزەکانی هاوپەیمانان ١٥٠  بارھەڵگر ھاوكاریی سەربازییان گەیاندە دەستی شەڕڤانان .

بە پێی هەواڵی ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند : هێزەکانی هاوپەیمانان نزیكەی ١٥٠ بارھەڵگر ھاوكاریی سەربازی ڕەوانەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات " ھەسەدە " کردوە.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا نزیكەی ١٥٠ بارھەڵگر ھاوكاری سەربازی ناردوەتە ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی ھێزەكانی سووریا دیموكراتی " هەسەدە " لە رۆژھەڵاتی فورات.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە كاتی ئازادكردنی باغۆز کە دوایین ناوچەی ژێر دەسەڵاتی چەکدارانی داعش بو لە سووریا تا ئێستا هێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دوو هەزار و ٧٥٠ بارھەڵگر ھاوكارییان ڕەوانەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی شەڕڤانانی ھەسەدە کردووە.

ڕەوانەکردنی هاوکاری سەربازی زیاتر لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە بۆ شەڕڤانان، دوای ئەوە دێت کە ئەمریکا و تورکیا لەبارەی درووستکردنی ناوچەی ئارام رێککەوتن و دوێنێش یەکەم گەڕانیان لەناوچەکە ئەنجامدا.

Paylas: