Cîhan
هێزەکانی ئەمریکا لە سووریان دەرنەچوونە و لە بازاڕ و شەقامەکانی ئەو وولاتە گەشت لێدەدەن
پەیامی کورد ... شایەتحاڵان لە هەبوونی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا هەواڵ دەدەن
بە پێی ڕاپۆرتێک شاهیدان ڕایانگەیاند کە سەربازانی ئەمریکی شاری " مێنبەج " لە باکووری – ڕۆژهەڵاتی سووریایان بە جێ نەهێشتووە .
لە فیلمێکی ویدیۆیی کە سەر لە بەیانی ئەوڕۆ ٢٤ی دێسەمبەر لە شوێنی ناوبراودا گیراوە ، بە باشی دەبینرێت کە ستوونێک لە ٤ کامیۆنی ئەرتەشی بە ئاڵای ئەمریکاوە لە شەقامی " جیسرلسارب " لە حاڵی حەرەکەت کردنن .
ئەوان لە ناوچەیەکی نزیک لە بنکەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا کە لە بن پاڵپشتی تورکیایە جوولەیان کرد .
بە ووتەی ئەم شایەتحاڵانە ، سەربازانی ئەمریکی لە حاڵی گەشت لێدانن لە بازاڕ و شەقامەکانن و هەروەها چەکدارانی " هێزەکانی سووریای دیموکراتیک سووریا " ش هاوڕایەتییان دەکەن .