Cîhan
هێزەکانی تورکیا ١٢٤ کۆچبەریان دەستبەسەر کرد
پەیامی کورد ... هێزەکانی تورکیا ١٢٤ کۆچبەریان دەستبەسەر کرد
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دەیان کۆچبەریان کە بەنیازی پەڕینەوە بوون بۆ یۆنان دەستبەسەر کردووە.
ئاژانسی ئانادۆڵو ڕایگەیاندووە، "ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی تشرینی دووەم هێزە ئەمنییەكانی توركیا لە كەناراوەكانی ئیجە توانیویانە ١٠٢ كۆچبەری دەستبەسەر، لەوكاتەدا كە بەنیازبوون بە كەشتییەك بپەڕنەوە دوورگەی 'لسبوس'ی یۆنانی بەشێوەیەكی نایاسایی".
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو كەسەی كە كاری قاچاخچێتییەكەی بۆ ئەو كۆچبەرانە ڕێكخستووە دەستگیركراوە.
لەلایەكی دیكەوە هەر ئەمڕۆ لە ناوچەی ئەردەهان كە ناوچەیەكی سنووری نێوان ئەرمینیا و جۆرجیا و توركیایە، هێزە ئەمنییەكانی توركیا توانیویانە ٢٢ كەس دەستگیر بكەن كە بە قاچاخ چوبوونە نێو توركیا.