TR KU SO
FB X
Cîhan

هێزەکانی تورکیا هەڵدەکوتنە سەر ماڵی (موحەمەد ئۆجەلان)

نەهرۆ
Editor
📅 04 Nisan 2018 13:46

هێزە ئەمنییەكانی توركیا هەڵدەکوتنە سەر ماڵی محەمەد ئۆجەلان، برای عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و هاوسەرۆكی (دەبەپە)ی شاری ڕەحا و پێنج كەسی دیكەیان دەستیگركرد.

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، کە ئێوارەی دوێنێ سێ شەممە هێزەكانی توركیا ماڵی (محەمەد ئۆجەلان)یان لە گوندی ئامارا گەمارۆداوەو دواتر هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵەكەی، بە بڕیاری دادوەر هاوسەرۆكی (دەبەپە)ی رەحا، بەكركاراكەچیلی و ڕۆژنامەوان حاجی یوسف تۆپالۆگلو، پێنج كەسی دیكەشیان دەستگیركران.

Paylas: