TR KU SO
FB X
Cîhan

هەزاران یەهوودی هەوڵی هەڵهاتن لە ئۆکراین ەوە بەرەو فەلەستین دەدەن

سارا
Yazar
📅 25 Şubat 2022 16:27
پەیامی کورد    ...    هەزاران یەهوودی هەوڵی هەڵهاتن لە ئۆکراین ەوە بەرەو فەلەستین دەدەن .

ڕۆژنامەی ئیسرائیلئ هائارتس نووسی کە هەزاران یەهوودی لە هەوڵی هەڵهاتن لە ئۆکراین ەوە بەرەو فەلەستینن .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری ئاڕتی ئەم ڕۆژنامەیە نووسی : لە ڕۆژی پێنجشەممەوە داواکارییەکانی یەهوودییەکان کە لە هەوڵی هەڵهاتن لە ئۆکراینن پڕ بووە و زۆربەی ئەوان داواکارییەکانی پەنابەری یان تەواو کردووە بەڵام ڤیزا یان وەرنەگرتووە .

سەرجاوەکانی ئەم ڕۆژنامەیە ڕایگەیاند : نووسینگەکانی ئاژانسی یەهوودی یان لە قودس ، پڕە لە پەیوەندیئەو سەربازانەی کە لە حاڵی خزمەتکردن لە ئەرتەشی ئیسرائیلن و بە تەنیایی ڕۆیشتوونەتە ئەوێ بەڵام بنەماڵەکانیان هێشتا لە ئۆکراینن .

بە پێی نووسراوی ئەم ڕۆژنامەیە ، سەربازانی ئیسرائیلی بۆ یارمەتیدان بۆ بردنەدەرەوەی بنەماڵەکانیان لە ئۆکراین دەستەو داوێنی ئاژانسی یەهوودییان و کابینەی ئیسرائیل بوونە .

جێگای ئاماژەدانە کە ڕۆژی پێنجشەممە ڕووسیا ئۆپراسیۆنی خۆی لە دژی ئۆکراین دەسی پێکرد . ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا هێرشی ڕووسیای بۆ سەر ئۆکراینی مەحکووم کردبوو .

Paylas: