TR KU SO
FB X
Cîhan

٢٧ هەزار سەربازی ڕووسیا لە شەڕی ئۆکراینادا کوژراون

Navas Jan
Admin
📅 14 Mayıs 2022 17:20

پەیامی کورد... ٢٧ هەزار سەربازی ڕووسیا لە شەڕی ئۆکراینادا کوژراون

سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا ئاماری کوژراوانی سەربازانی ڕووسی لە دەستپێکی جەنگەوە تا ئەمڕۆ، ڕاگەیاند و دەڵێت، تا ئێستا زیاتر لە ٢٧ هەزار سەرباز کوژراون.

سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٠٠ سەربازی دیکەی ڕووسیا کوژراون و لە سەرەتای جەنگەوە تا ئێستا ٢٧ هەزار و ٢٠٠ سەربازی ڕووسیا کوژراون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا، ٢٠٠ فڕۆکەی جەنگیی، ١٦٣ هەلیکۆپتەر، هەزار و ٢١٨ تانک، دوو هەزار و ٩٣٤ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، ٥٥١ تۆپهاوێژ، ١٩٥ مووشەک هاوێژ و ٨٨ سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ڕووسیا، تێک شکێنراون.

سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا ئاماژە بەوەش دەکات کە ڕووسیا دوو هەزار و ٥٩ ئۆتۆمبێلی سەربازیی، ٤١١ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ١٣ کەشتی و یەختی خێرایی مامناوەندی لەدەستداوە، هەروەها توانراوە ٩٥ مووشەکی ئاراستەکراوی سوپای ڕووسیا لەلایەن یەکەکانی هێزی بەرگریی ئاسمانیی ئۆکرایناوە تێک بشکێنرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا پێشتر بڵاوی کردەوە هەزار و ٣٥١ سەربازییان لە ئۆکراینا کوژراون.

Paylas: