Cîhan
هێزە سەربازییەکەی فەڕەنسا چەکی داوەتە هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان
ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاوی كردۆتهوه ، ئەو هێزە فەڕەنسیەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ پشتیوانیکردنی لە هێزەکانی هاوپەیمانان لە شەڕی داعشدا لە ڕۆژئاوای کوردستان و چەند ناوچەیەکی باکوری سوریا جێگیرکراون یارمەتی چەک و پێداویستی سەربازیان داوە بە هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان.
ڕۆژنامەکە دەڵێت، ئەو هێزانە کە سەر بە یەکەی تایبەتی فەڕەنسین لەگەڵ هێزەکانی یەپەگەدا لە شاری منبج کۆبوونەتەوە و دواتر چەک و پێداویستی سەربازییان بە هێزەکانی یەپەگە داوە.
ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە بە گوێرەی سەرچاوە ناوخۆییەکان بەشێکی زۆری ئەو هێزە فەڕەنسیانە لە منبج و کۆبانێن و بەشێکیشیان لە نزیک سنورەکانی جەرابلوس و باب بڵاوکراونەتەوە کە لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی تورکیا و هاوپەیمانەکانیدایە.