TR KU SO
FB X
Cîhan

هێزی ئاسمانی ئەمریکا مووشەکەکان لە ئاسماندا بە لەیزەر لە ناو دەبات

سارا
Yazar
📅 07 Mayıs 2019 01:05

پەیامی کورد   ...   هێزی ئاسمانی ئەمریکا بە سەرکەوتوویی نموونەی چەکی لەیزەری تاقی کردەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە کەناڵی درایڤ لەمبارەوەی هەواڵیدا .

لەو تاقیکردنەوانەی کە لە ٢٣ی ئەیپریلی ئەمساڵ دا لە شوێنی سەربازی " بە ناو زیخی سپی " لە ئیالەتی مەکسیکۆ ئەنجام درا ، ئەم دەزگایە توانی چەندین مووشەک لە ئاسماندا بپێکێت .

شێواز و دیزاینی درووست کردنی چەکی لەیزەری لە ڕێگای کۆمپانیای Lockheed Martin ەوە ئەنجام دراوە . وا چاوەڕوان دەکرێت کە کۆمەڵەی ئەمنییەتی شەڕکەرەکانی هێزی ئاسمانی ئەمریکا و هەروەها باقی فڕۆکەکان دەستەبەر بکات ، مووشەکگەلی کلاس ی " ئاسمان بە ئاسمان و هەروەها " زەوین بە ئاسمان " ی داگیر بکات .

سەربازان وایان داڕێشتووە کە ئەم سیستەمە لە نیوەی دووهەمی ساڵی ٢٠٢ لەگەڵ هێزەکانی چەکدار تێکەڵ ببێت و بکەوێتە کار .

Paylas: