TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەڵمانیا دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حووسییەکانی خستەخواروە

PeyamaKurd
Editor
📅 29 Şubat 2024 14:31

سوپای ئەڵمانیا ڕایگەیاند، کەشتییەکی ئەم وڵاتە کە بۆ یارمەتیدان بە سەقامگیربوونی ئاسایشی بازرگانی لە دەریای سوور جێگیرکراوە، بۆ یەکەمجار بەرپەرچی هێرشێکی حووسییەکانی داوەتەوە.

ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هێزە هاوبەشەکانی ئەڵمانیا ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٤ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو کەشتییەکی جەنگی ئەڵمانی بە ناوی "هەسەن" فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی حووسییەکانی خستووەتە خوارەوە.

ئەم دامەزراوە سەربازییە ئاماژەی بەوەکرد "دوای ماوەیەک کەم، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دووەم لە کەشتییەکە نزیک بووەوە، زۆر زوو سیستەمی بەرگریی کەشتییەکە چالاک کرا یەوە و توانیان فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بخەنە خوارەوە".

سوپای ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە "لەم هێرشانەدا هیچ زیانێکی گیانی و مادی بە کەشتییەکە نەگەیشتووە و هەمووان سەلامەتن".

Paylas: