Cîhan
بوومەلەرزەیەکی بههێز ئێرانی هەژاند
ناوەندی بوومەلەرزەزانی ئێران رایگەیاند، کاتژمێر 7:50 خوولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 5ی ئازاری 2024، بوومەرزەیەک بە گوڕی 5.6 پلەی رێختەر ناوچەی فنوجی لە پارێزگای سیستان بەلوچستانی باشووری رۆژهەڵاتی ئێرانی هەژاند.
وەک ئامادەکارییەک، محەمەد مەهدی سەجادی، بەڕێوەبەری مانگی سووری پارێزگای سیستان و بەلوچستان رایگەیاندووە، تیمەکانیان رەوانەی ناوەندی شوێنی بوومەلەرزەکە کردووە و تەواوی بنکەکانیشیان لەو پارێزگایە خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشی.
هەروەها روحوڵڵا سەرگەزی، یاریدەدەری ناوەندی قەیرانەکانی سیستان و بەلوچستان رایگەیاندووە، تیمەکانیان بۆ لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنی زیانەکان چوونەتە ئەو ناوچانەی بوومەلەرزەکەی تیادا روویداوە، بەڵام بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
روودانی بوومەلەرزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سنووری پارێزگای سیستان بەلوچستا لە کاتێکدایە، کە سەرەتای ئەم هەفتەیە بەهۆی بارانبارینی بەخووڕ، لافاو 16 شارۆچکە و زیاتر لە 200 گوندی سنووری ئەو پارێزگایە دروستبووە و بەگوێرەی ئامارەکانی ناوەندی قەیرانی ئێران لانیکەم 300 خانوو وێران بوون و زیانیش بەر زیاتر لە 1500 خانووی دیکە کەوتووە.