Cîhan
لە عێراقەوە، فڕۆکەخانەیەكی ئیسرائیل بەئامانجگیرا
گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕایگەیاند کە بە ئاراستەکردنی مووشەک ھێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە ئیسرائیل.
گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق کە ژمارەیەک گرووپی چەکداری نزیک لە ئێران لەخۆدەگرێت لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بە ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی، ھێرشیان کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە ئیسرائیل.
ڕاشیگەیاندووە کە لە هێرشەکانیان بۆسەر پێگەکانی دووژمن بەردەوام دەبن، ئەوەش وەك وەڵامێک بۆ ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە لەلایەن ئیسرائیلەوە دژبە فەڵەستین لە غەززە ئەنجام دەدرێن.
ڕۆژی 6ی ئەم مانگە گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی رایگەیاندبوو کە لە ئەنجامدانی ھێرشەکانیان بۆسەر پێگەکانی دووژمن بەردەوام دەبن، ئەوەش بە ئامانجی دەرکردنی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە.