TR KU SO
FB X
Cîhan

كۆمسیۆنی ڕوسیا سەركەوتنی پۆتینی ڕاگەیاند

Arsalan
Editor
📅 18 Mart 2024 16:13

 

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ڕوسیا ڕایگەیاند، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، ڤلادیمێر پۆتین بە بەدەستهێنانی سەدا 87،29ی دەنگەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دەوڵەتدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە

ئەمڕۆ دووشەممە 18ی ئاداری ساڵی 2024 كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی ڕوسیا ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی راگەیاند لە راگەیاندراوەكەی كۆمسیۆن هاتووە، ڤلادیمێر پۆتین بە بەدەستهێنانی سەدا 87،29ی دەنگەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دەوڵەتدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە

هەینی رابردوو پرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی روسیا دەستپیپێكرد و دەنگدەرانی وڵاتەكە روویان لە سندوقەكانی دەنگدان كرد.پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی روسیا بۆ ماوەی 3 رۆژ بەردەوام بوو

ئەمەش یەكەمین هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی روسیایە لە مێژووی وڵاتەكەدا كە ماوەكەی سێ رۆژ بخایەنێت.

لە هەڵبژاردنەكەدا چوار كاندید بۆ بەدەستهێنانی كورسی سەرۆكایەتی وڵاتەكە كێبڕكێیان كرد، كە یەكێك لەوانە ڤلادیمیر پوتین بوو كاندیدەكانی تریش پێكهاتبوون لە هەریەك لە، لیۆنید سلۆتسكی، كاندیدی حزبی لیبراڵ دیموكراتی روسیا، نیكۆلای خاریتۆنۆڤ، كاندیدی حزبی كۆمۆنیستی روسیایە لەگەڵ ڤلادیسلاڤ داڤانكۆڤ كاندیدی حزبی خەڵكی نوێ.

Paylas: