TR KU SO
FB X
Cîhan

لە دوای کۆرۆناوە سەرۆکی چین بۆ یەکەمجار سەردانی فەرەنسا دەکات

Arsalan
Editor
📅 19 Mart 2024 14:53

رۆژنامەی پۆلیتیکۆ بە پشتبەستن بە بەرپرسانی پاریس بڵاویکردەوە، شی جینپینگ، سەرۆکی چین لە سەرەتای مانگی ئایاردا سەردانی فەرەنسا دەکات و ئەوەش دەبێتە یەکەم سەردانی ئەو سەرۆکە بۆ ئەو وڵاتە لە دوای کۆرۆناوە.

سەردانەکەی سەرۆکی ئەو وڵاتە هاوکاتە لەگەڵ یادی 60 ساڵەی دامەزراندنی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی نێوان چین و فەرەنسا، بەڵام ئەو سەرچاوەیە جەختیلەوە کردووەتەوە سەردانەکە زیاتر تایبەت دەبێت بە لێکۆڵینەوە لە بارودۆخی ئێستای هەردوو وڵات بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئابوری و جیۆپۆلەتیکی.

ئەو رۆژنامەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا ئەوروپا بەدوای ئاڵوگۆڕی پەیوەندییەکان لە چەندین بواردا دەگەڕێت لەگەڵ چین، بەتایبەتی سەبارەت بە پرسی گۆڕانکارییە ژینگەییەکان.

لەلایەکی دیکەوە، بەپێی هەواڵی میدیاکان، بڕیارە ئەمساڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا سەردانی چین بکات، بەڵام کۆشکی ئەلیزە تا ئێستا ئەم سەردانەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.

Paylas: