ئۆكرانیا تۆمه‌ته‌كانی روسیا ڕەتدەكاتەوە
ڕاوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی ئۆكرانیا ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی روسیا سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان ئۆكرانیا و ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه بۆ سه‌ر هۆڵێكی كۆنسێرت له ناوچه‌یه‌كی مۆسكۆ كه بووه هۆی كوژرانی 143 كه‌س، ڕه‌تده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ی ئاداری 2024 میخایلۆ پۆدۆلیاك، ڕاوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی ئۆكرانیا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "X” ڕایگەیاند "ئه‌و چیرۆكانه‌ی كه له‌لایه‌ن ده‌زگا تایبه‌ته‌كانی روسیا سه‌باره‌ت به ئۆكرانیا پێشكه‌ش ده‌كرێن، جێگه‌ی قبوڵكردن نین و گاڵته‌جاڕانه”.
ئەوەش لە كاتێكدایە، كه ئه‌مڕۆ ده‌زگای ئاسایشی فیدراڵی روسیا رایگه‌یاند كه ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه ویستوویانه به‌ره‌و ئۆكرانیا هه‌ڵبێن، به‌ڵام ده‌ستگیر كراون.
رۆژی هه‌ینی له هۆڵی ئاهه‌نگگێڕانی كرۆكوس له نزیك مۆسكۆ له كۆنسێرتێكدا ژماره‌یه‌ك چه‌كدار به چه‌كی ئۆتۆماتیك ته‌قه‌یان له خه‌ڵك كرد و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و زیاتر له 100 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
لای خۆیه‌وه رێكخراوی تیرۆریستی داعش له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تێلێگرام بڵاویكردووه‌ته‌وه ڕایگه‌یاندووه، چه‌كداره‌كانی "هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا".