Cîhan
ئۆكراینا تێكشكاندنی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ڕووسیای ڕاگەیاند
پێگه‌ی فه‌رمیی حكوومه‌تی ئۆكراینا ڕایگەیاند، له كۆی 29 مووشه‌كی ئاراسته‌كراوی روسیا، 18 مووشه‌ك له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانیی ئۆكرایناوه تێكشكێنراون و 25 درۆنی ئێرانیشیان تێكشكاندووه.
ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی روسیا له دوای هێرشی تیرۆریستی داعش بۆ سه‌ر مۆسكۆی پایته‌ختی ڕووسیا، ئۆكراینای له هێرشه‌كه تێوه‌گلاند و كه‌مێك پێش ئێسته سێرهی پۆپكۆ سه‌رۆكی ئیداره‌ی سه‌ربازی كیێڤ ڕای گه‌یاند، سیستمی به‌رگریی ئۆكراینا توانیویه‌تی زۆر له‌و مووشه‌كانه تێكبشكێنێت كه له‌لایه‌ن ڕووسیاوه ئاراسته كراون.
زیاتر لەدوو ساڵە شه‌ڕی ئۆكراینا به‌رده‌وامه و دوای له‌شكركێشی ڕووسیا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته، ئێسته شه‌ڕه‌كه گه‌یشتووه‌ته ناوماڵی ڕووسیا و له ماوه‌ی ڕابردوو ئۆكراینا له ڕێی درۆنه‌وه بنكه‌كانی ده‌نگدانی ڕووسیای كرده ئامانج و ئێسته‌ش داعش مۆسكۆی شڵه‌ژاندووه.