TR KU SO
FB X
Cîhan

بەهۆی هێرشی داعش لە بیابانی ڕەقە ١١ کەس گیانیان لەدەست دا

Arsalan
Editor
📅 26 Mart 2024 15:21

ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش لە بیابانی هومای ڕەقە هێرشیان کردە سەر ئەو خەڵکەی خەریکی کۆکردنەوەی دونبەڵان بوون.
بە هۆی ئەم هێرشە ١١ کەس کوژران و ٣ کەسیش بریندار بوون.
بە گوتەی سەچاوە خۆجێییەکان، پێش هێرشەکە، ٩ چەکداری بەرگری نیشتمانی لە ئەنجامی تەقینەوەی مین لەناو ئۆتۆمبێلێکدا گیانیان لەدەست داوە.
بەگوێرەی ئەم سەرچاوانە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا 37 هاووڵاتیی مەدەنی و 182 سەرباز و چەکداری سوپای سووریا لە ئەنجامی هێرشەکانی داعش لە ناوچە جیاجیاکانی سووریا کوژراون.
ئەم هێرشەی داعش لە سووریا بۆ سەر خەڵکی سڤیل لە کاتێکدایە گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران و میلشیاکان دەڵێن بە مەبەستی لە نێوبردنی داعش لە ناوچەکەن و لە هەمان کاتدا دەڵێن مەترسیی داعش لە سووریا و عێراق کۆتایی هاتووە.

Paylas: