Cîhan
بەرپرسێکی سوپای پاسداران لە سوریا کوژرا
ئێران کوژرانی عەقیدێکی پاسدارانی بە ناوی بەهرۆز واحدی راگەیاند کە لە هێرشەکەی شەوی رابردوو لەگەڵ شەش کەسی سووری کوژراون.
درەنگانی شەوی رابردوو ئەمریکا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردە سەر هێزەکانی میلیشیای سەر بە ئێران لە شارەکانی دێرەزوور و ئەلبوکەمال و مەیادین لە رۆژهەڵاتی سووریا.
بە گوێرەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئەم میلیشایانە هەشت چەکدار و سەرکردەیەکی میلیشیاکانی ئێران کوژران و زیاتر لە 20 چەکداری دیکەش بریندار بوون.