Cîhan
تەقینەوەی مین لە دێرەزۆر کوژران و برینداربوونی حەوت کەس لەهێزەکانی سووریای لێکەوتەوە
لە ئەنجامی تەقینەوەی مین لە بیابانی دێرە زۆر حهوت ئەندامی هێزەکانی پاراستنی نیشتیمانیی سووریا کوژران و بریندار بوون.
ڕوانگەی سووریایی بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک لە بیابانی تابانی دێرزۆر، سێ ئەندامی هێزەکانی پاراستنی نیشتیمانی سووریا کوژراون و چوار کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون.
بەگوێرەی ئەم سەرچاوەیە، فڕۆکەکانی ڕووسیا لە هەمان ناوچە هێرشیان کردووەتە سەر چەکدارەکان، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ەوە تا ئێستا ٢٨٦ کەس لە هێرشەکانی داعش لە بیابانەکانی سوریا کوژراون کە ٢٢٥ کەسیان سەرباز و چەکداری حکومەت بوون.