Cîhan
هێرشەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا دەستیانپێکردەوە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو هێرشی جیاواز کرانە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا.
میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیانکردووەتە سەر بنکەی سەربازی تەنف کە 55 کیلۆمەتر لە سنووری عێراق- ئوردن دوورە، هێزەکان توانیویانە یەکێک لە فڕۆکەکان بخەنە خوارەوە.
لە لایەکی دیکەوە و شەوی رابردوو بنکەی سەربازی ئەمریکا لە کێڵگەی غازی کۆنیکۆ لە دێرەزووری باکوور بە مووشەک کرایە ئامانج و دەنگی تەقینەوە لە ناوچەکە بیسترا و دواتر هێزەکان لەناو بنکە سەربازییەکەی خۆیان بڵاوەیان پێکرا.
ئەمە لە کاتێکدایە ماوەی دوو مانگە هێرشەکانی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا وەستابوون کە لەلایەن گروپە چەکدارییە عێراقییەکانەوە ئەنجامدەدران.