Cîhan
ئێران بەڵێنی بە ئەمریکا داوە کە ووڵامدانەوەی بۆ ئیسرائیل "سنووردار" دەبێت.
پەیامی کورد ... ئێران بەڵێنی بە ئەمریکا داوە کە ووڵامدانەوەی بۆ ئیسرائیل "سنووردار" دەبێت.
ڕۆیتەرز بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان نووسیویەتی بەرپرسانی حکوومەتی ئێران بەڵێنیان بە ئەمریکا داوە کە "هێرشی تۆڵەسەندنەوە" بۆ سەر ئیسرائیل بە شێوەیەك دەبێ كە نەبێتە هۆی زیادكردنی گرژییەكان.
پەیامی کۆماری ئیسلامی بۆ ئەمریکا لە لایەن حسێن ئەمیرعەبدۆڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی لە سەردانەکەی بۆ عوممان پێشکەش کرا.
کۆماری ئیسلامی هێرشی یازدە ڕۆژ لەمەوبەر بۆ سەر کونسووڵخانەی ئەم حکوومەتەی لە دیمەشق بۆ ئیسرائیل گەڕاندەوە و تا ئێستاش ئیسرائیل بەرپرسیارێتیی خۆی لەو هێرشە نەگرتووەتە ئەستۆ.