TR KU SO
FB X
Cîhan

سوپای ئەمریکا مووشەکێکی بالستیکی حووسییەکانی لەناو برد

سارا
Yazar
📅 13 Nisan 2024 07:00
پەیامی کورد    ...   سوپای ئەمریکا مووشەکێکی بالستیکی حووسییەکانی لەناو برد

هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا (سێنتکام) به سەركەوتوویی مووشەكێكی بالستیکی دژەكەشتییان تێکشکاند که له ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی گرووپی حووسییەکان له یەمەن به ئاسمانی دەریای سووردا هەڵدرابوو.

هیچ زیانێک لەلایەن کەشتییە ئەمریکییەکان، هاوپەیمانان و کەشتییە بازرگانییەکانەوە ڕانەگەیێندراوە.

سێنتکام ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم کارانە بۆ پاراستنی ئازادی کەشتیوانی و سەلامەتترکردنی ئاوە نێودەوڵەتییەکان بۆ کەشتییە ئەمریکییەکان و هاوپەیمانان و بازرگانییەکان ئەنجام دەدرێن.

Paylas: