TR KU SO
FB X
Cîhan

ئیسرائیل گەشتە ئاسمانییەکانی دەست پێکردەوە

Arsalan
Editor
📅 14 Nisan 2024 15:30

گەشتی فڕۆکە مەدەنییەکانی ئیسرائیل کە بەهۆی هێرشەکانی ئێران ڕاگیرابوون، دەستی پێکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، میدیای فەرمی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی ئەو وڵاتە دوای حەوت کاتژمێر لە داخرانی گەشتەکان بە هۆی هێرشەکانەوە، سەرلەنوێ بڕیاری دەستپێکی گەشتەکانی داوە.

دوای ڕاگەیەندراوەکەش گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە تەل ئەبیب کرانەوە، گەشتەکان لەم فڕۆکەخانەیە لە کاتژمێر 1 تاوەکو 7ی بەیانی ئەمڕۆ بە هۆی هێرشەکانی ئێرانەوە ڕاگیرابوو.

بە هۆی گرژییەکانی دوێنێ شەوەوە، بەشێکی زۆر لە فڕۆکەکان ناچاربوون ئاسمانی باکووری سینا بەکاربهێنن.

Paylas: