TR KU SO
FB X
Cîhan

لە عومان ١٢ کەس بە هۆی لافاوەوە گیانیان لە دەستدا

Arsalan
Editor
📅 15 Nisan 2024 12:37

بەهۆى ئەو شەپۆلى بارانبارینەى بەشێکى وڵاتانى کەنداوى عەرەبى گرتەوە، لافاو لە شانشینى عومان دروستبووە و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا 12کەس گیانیانلەدەستداوە.

حکومەتى ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، بەهۆى شەپۆلى بارانبارینەوە 12کەس گیانیانلەستداوە، کە نۆیان منداڵن و پێنج کەسیش بێسەروشوێن بوون.

ئەوەشخراوەتەڕوو، زیانەکانى لافاوەکە بە ملیۆنان دۆلار بووە و ژمارەیەکى زۆر خانوو، ئۆتۆمبێل، قوتابخانە، مزگەوت و پرۆژەى خزمەتگوزارى زیانیان بەرکەوتووە.

جەختلەوەشکراوەتەوە، ناوچەکانى رۆژهەڵاتى وڵاتەکە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە و هەندێجار خێرایی با 220 کیلۆمەتربووە لە کاتژمێرێکدا.

شەپۆلێکى بارانبارین وڵاتانى کەنداوى عەرەبى گرتووەتەوە و دەستەى کەشناسیى عێراق رایگەیاند، شەپۆلەکە کاریگەرییەکى ئەوتۆى لەسەر عێراق نابێت.

Paylas: