ئیسرائیل بڕیاری داوە وەڵامی ئێران بداتەوە
وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا، رایدەگەیەنێـت، ئیسرائیل بە دڵنیاییەوە وەڵامی ئێران دەداتەوە. لەوچوارچێوەیەدا، سەرکۆماری ئێران، ئاماژەی بەوە كرد، ئەگەر لەلایەن ئیسرائیل بچوکترین هێرشێک بکرێتە سەریان بە توندترین شێوە وڵامیان دەدەنەوە.
دەیڤید کامیرۆن، وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیالە دوای گەڕانەوەی لە ئیسرائیل، ڕایگەیاندووە، کە ئەم وڵاتە بڕیاری داوە وەڵامی هێرشەکەی ئێران دەداتەوە، داوای لە ئیسرائیل كردووە، بە جۆرێک رەفتار بکات کە ململانێیەكان لە ناوچەکەدا زیاد نەبن.
لەوچوارچێویەدا، ئەمڕۆ، ئیبراهیم رەئیسی، سەرکۆماری ئێران، لە ڕێوڕەسمی سوپای وڵاتەكەیدا، هەڕەشە لە ئیسرائیل كرد و گوتی: "ئەگەر بچوکترین هێرش لەلایەن ئیسرائیل بکرێتە سەر ئێمە بە توندترین شێوە وەڵامیان دەدەینەوە. "
رەئیسی روونی كردووەتەوە، ئەوانە بە گوێرەی رێنونییەكانی خامنەیی رابەری ئێران هێرشێكی سنووردار كراوەتە سەر ئیسرائیل، ئەگەر نا دەبوو هێرشەكە بەجۆرێك وێرانكەر بووایە كە ئەو وڵاتە لەسەر زەوی رەش بكرایەتەوە.