TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕێککەوتنی ئەمنیی نێوان ئەمریکا و سعوودیە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل

Arsalan
Editor
📅 01 Mayıs 2024 14:59

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ڕیاز ڕایگەیاند، ئەمریکا لە قۆناغەکانی کۆتایی ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ سعوودیە نزیکبووەتەوە و ئەگەر سعوودیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە، ئەوا ئەم ڕێککەوتنە ئەمنییە بە سعودیە پێشنیار دەکرێت.

بلینکن ڕایگەیاند کە بڕیار بوو لە پاییزی ساڵی ڕابردوودا گەشت بۆ سعوودیە و ئیسرائیل بکات بۆ ئەوەی سەرنجی لەسەر ڕێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعوودیە و ئیسرائیل بێت. بەڵام ئەم سەفەرە بەهۆی هێرشی تاقمی تیرۆریستی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل دواخرا.

کۆماری ئیسلامی و تاقمی تێرۆریستیی حەماس کە لە لایەن ئەم حکومەتەوە پشتیوانی دەکرێت، بە توندی دژی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعوودیە و ئیسرائیلن.

 

Paylas: