TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لەئێرانە

Arsalan
Editor
📅 07 Mayıs 2024 11:24

ڕافائیل گڕۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بە سەرۆکایەتیی تیمێکی ئاژانس گەیشتە تاران.

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، گڕۆسی بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی زانست و تەکنۆلۆژیای ئەتۆمیی ئێران و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە سەردانی ئێرانی کردووە.

ئاماژە بەمەش کراوە گڕۆسی لە تاران چاوی به حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوە و محەمەد ئیسلامی، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی دەکەوێت.

گڕۆسی بەر لەم سەردانە‌ی بۆ ئێران هۆشداریی دابوو، حکوومەتی ئێران پیتاندنی یۆرانیۆمی پێویست بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمیی زیاد کردووە و بڕیارە دوای بەشداری لە کۆنفرانسی زانست و تەکنۆلۆژیای ئەتۆمیی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەش لەگەڵ محەمەد ئیسلامی وەڵامی پرسیاری مێدیاکان بداتەوە.

Paylas: