TR KU SO
FB X
Cîhan

داعش لە پارێزگای سەلاحەدین دوو هێرشی ئەنجامدا

Arsalan
Editor
📅 14 Mayıs 2024 12:30

شەوی ڕابردوو لە دوو ناوچەی جیاوازی عێراق، تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردە سەر سوپای عێراق و حەشدی شەعبی.

بەپێی میدیا عێراقییەكان، شەوی ڕابردوو ژمارەیەك چەكداری رێكخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان كردووەتە سەر هێزێكی سەر بە سوپای عێراق لە گوندی موبارەك فەرحان، لە نێوان دیالە و سەڵاحەدین، لە ئەنجامدا ئەفسەرێكی سوپای عێراق بە سەختی زامدار بووە و پێش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە و دوو سەربازی دیكەش زامدار بوونە.

هەر بەپێی میدیاكان، ئەمشەو لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین چەكدارانی داعش هێرشی كردووەتە سەر هێزێكی سەر بە حەشدی شەعبی و پێكدادان لە نێوانیاندا رووی داوە بەڵام تاكوو ئێستا ئاستی زیانەكان نەزاندراوە

Paylas: