TR KU SO
FB X
Cîhan

ڤلادێمیر پووتین گەیشتە هاربین

سارا
Yazar
📅 17 Mayıs 2024 07:25
پەیامی کورد    ...   ڤلادێمیر پووتین گەیشتە هاربین

ڤلادێمیر پووتین، سەرۆککۆماری ڕووسیا گەیشتە شاری هاربین، کە دووەم شارییە کە لە چوارچێوەی سەردانەکەی دەوڵەتی بۆ کۆماری گەلی چین سەردانی دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکان ، ڤلادێمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا لە پەکین ماوەتەوە پێش ئەوەی گەشت بکات بۆ شاری هاربین لە چین، لەوێ گفتوگۆکانی ڕووسیا و چین بەشێوەیەکی سنووردار و فراوان بەڕێوەچوو و دوای ئەوەش سەرکردەکانی ڕووسیا و چین بەشدارییان لە مەراسیمی واژووکردنی بەڵگەنامەکاندا کرد بەیاننامەیەک پێشکەش کرا.

دوای ئەوە ڕێوڕەسمێکی گەورە لەلایەن سەرۆکی کۆماری گەلی چینەوە بۆ ڕێزلێنان لە سەرۆککۆماری ڕووسیا بەڕێوەچوو. هەروەها پووتین و شی جین پینگ بەشدارییان لە کۆنسێرتێکی ئاهەنگگێڕان کرد کە بە بۆنەی ٧٥ ساڵەی دامەزراندنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ڕووسیا و چین و کردنەوەی ساڵی ڕۆشنبیری ڕووسیا و چین. هەروەها ڤلادێمیر پووتین لە پەکین لەگەڵ لی کیانگ سەرۆک وەزیرانی ئەنجوومەنی دەوڵەتی کۆماری گەلی چین کۆبووەوە.

لە شاری هاربین، سەرۆک کۆماری ڕووسیا بڕیارە بەشداری لە مەراسیمی کردنەوەی هەشتەمین پێشانگای ڕووسیا و چین و چوارەمین کۆنفرانسی هاوکاری نێوان هەرێمەکانی ڕووسیا و چین بکات، هەروەها لەگەڵ خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هاربین کۆببێتەوە.

Paylas: