TR KU SO
FB X
Cîhan

نیووزیلەندا چەندین کەس و دامەزراوەی پەیوەندیدار بە ئێرانی سزادا

سارا
Yazar
📅 18 Mayıs 2024 07:28
پەیامی کورد   ...   نیووزیلەندا چەندین کەس و دامەزراوەی پەیوەندیدار بە ئێرانی سزادا

دەوڵەتی نیووزیلەندا ڕایگەیاند کە ٢٨ کەس و ١٤ دامەزراوەی پەیوەندیدار بە کۆماری ئیسلامی ئێرانی ، بە تاوانی هاوکاری کردنی ڕووسیا بۆ هێرش بردنە سەر ئۆکراین ی خستووەتە نێو لیستی سزاکانییەوە.
 
وینستۆن پیتێڕز، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی نیووزیلەندا، ڕایگەیاندووە کە کەس یان کەسان و دامەزراوە سزادراوەکان لە "ماشێنی سەربازی- پیشەسازی ڕووساە لە دەستدرێژی نایاسایی بۆ سەر ئۆکراین کە هێرش بۆ سەر سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئەم ووڵاتەیە" پشتیوانی دەکەن.

لە بەشێک لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی نیووزیلەندا هاتووە کە سزا نوێیەکانی ئەم دەوڵەتە لە دژی کەسان و دامەزراوەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی بە هۆی گواستنەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران ەوە بۆ ڕووسیا و پشتگیری ئەم ووڵاتە لە شەڕی نایاسایی دژی ئۆکراین ئەنجام دراوە.

Paylas: