TR KU SO
FB X
Cîhan

بایدن دۆخی باری لەناکاوی بۆ ساڵێکی دیکە لە عێراق درێژکردەوە

Arsalan
Editor
📅 21 Mayıs 2024 11:39

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا دۆخی باری لەناکاوی نیشتمانیی تایبەت بە عێراق بۆ ساڵێکی دیکە درێژبکاتەوە.

بایدن لە نامەیەکدا کە بۆ کۆنگرێسی ناردووە رایگەیاندووە، لەمپەڕەکانی بەردەم ئاوەدانکردنەوە و گەڕاندنەوەی عێراق بۆ دۆخی رابردو و پاراستنی ئاسایش و ئارامی و پەرەپێدانی دامەزراوە سیاسی و کارگێڕی و ئابوورییەکان هێشتا هەڕەشەیەکی جدیین لەسەر ئاسایشی نیشتمانیی و سیاسەتی دەرەوەی عێراق و ئەمریکاش.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دۆخی باری نائاسایی نیشتمانیی بۆ سەرقامگیری عێراق لە 22 ی ئایارەوە بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە درێژدەکرێتەوە.

بەپێی بڕیارەکە بایدن مافی ئەوەی هەیە بڕیاری تایبەت بە بازرگانیی نێودەوڵەتی و هەر شتێک پەیوەندی بە هەر هەڕەشەیەک بۆ ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکاوە هەیە بدات.

پێشتر بەهەمان هۆکار لە 22 ی ئایاری 2003 جۆرج بووش بڕیاری ژمارە 13303 ی تایبەت بە دۆخی لەناکاوی نیشتمانیی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دا.

Paylas: