Cîhan
مقاوەمەى ئیسلامیى عێراقی: بەدرۆن هێرشمانکردە سەر ئیسرائیل
مقاوەمەى ئیسلامى عێراقى رایگەیاند، بەرەبەیانى ئەمرۆ پێنجشەممە بەدرۆن هێرشیانکردۆتە سەر ئیسرائیل.
لەراگەیەندراوێکى مقاوەمەى ئیسلامیى عێراقیدا هاتووە، لەبەرامبەر هیرش و داگیرکارى ئیسرائیل بۆسەر فەڵەستین و کوشتنى ژن و منداڵى بێتاوان، هێزەکانى مقاوەمەى عێراقى بەرەبەیانى ئەمرۆ پێنجشەممە هێرشیانکردووەتە سەر ئیسرائیل.
ئەوەشخراوەتەڕوو، هێرشەکان بۆسەرۆ ئایلات و ئوم رەشاش بووە بەبێ ئەوەى باس لە زیانەکانى هێرشەکەبکرێت.
لەپاش دەستپێکردنى هیرشى ئیسرائیل بۆسەر غەززە، لە لوبنان، عێراق، یەمەن و بەشێک لە وڵاتانى ناوچەکە لەلایەن ژمارەیەکى گروپى سەربازى بەرەى شەڕ دژى ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانیان کرایەوە و گروپى مقاوەمەى ئیسلامیى عێراقى هیرشەکانى ناوخۆى عێراقى بۆسەر ئەمریکا و هاوپەیمانەکانى راگرتوە و هێرشەکانى ئەمدواییەى بۆسەر ئیسرائیل بووە.