Cîhan
ئوسترالیا داوای له هاووڵاتییانی دەكات سه‌ردانی ئێران نه‌كه‌ن
حكوومه‌تی ئوسترالیا داوای له هاووڵاتییانی دەكات به هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شتی ئێران نه‌كه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ری زۆره حكوومه‌تی ئێران به بێ هیچ هۆكارێك بیانگرێت.
به‌گوێره‌ی رادیۆ فه‌ردا، ئوسترالیا له به‌یاننامه‌كه‌یدا داوای له هاووڵاتییانی كردووه كه له ئێران له شوێنه گشتییه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ری روودانی ته‌قینه‌وه له ئێران ده‌كرێت.
باسی له‌وه‌ش كردووه ،كه ناوچه سنوورییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و پاكستان مه‌ترسیدارترن.
هۆشدارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئوسترالیا پێوه‌ندیی هه‌یه به په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئوسترالیا پێشبینیی كردووه سنووری ئاسمانیی ئێران دابخرێت و ئه‌و هاووڵاتییانه نه‌توانن به ئاسانی بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان.
له كۆتادا ئاماژه‌ی به په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه و پێی وایه، ئاڵۆزییه‌كان له نێوان ئێران و ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا په‌ره ده‌ستێنن.