TR KU SO
FB X
Cîhan

کلاودیا شاینبائوم دەبێتە یەکەم سەرۆکی ژن لە مێژووی مەکسیکدا

Arsalan
Editor
📅 03 Haziran 2024 15:23

بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانی پەیمانگای هەڵبژاردنی مەکسیک کە شەوی یەکشەممە بڵاوکرایەوە، کلاودیا شاینبائوم کاندیدی پارتی چەپی دەسەڵاتدار لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی مەکسیکدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

پەیمانگای هەڵبژاردن دەڵێت، ئەنجامی هەڵبژاردنەکە بە پشتبەستن بە نمونەیەک کە نوێنەری دەنگەکانە لە سەرانسەری وڵاتدا خەمڵێندراوە و ئەگەری هەڵەکردنی بە رێژەی +/-1.5% زیاتر نییە.

کلاودیا شاینبائوم پێشتر سەرۆکی شارەوانی شاری مەکسیکۆ بووە، شاینبائوم بەڵێنیداوە لە بەردەوامبوون بۆ بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و تاوان.

Paylas: