TR KU SO
FB X
Cîhan

ملوانکەیەکی ساختە ژیانی پیاوێکی ڕزگارکرد کە گوللەیەک لە ملیەوە نرابوو

سارا
Yazar
📅 06 Haziran 2024 08:30
پەیامی کورد   ...   ملوانکەیەکی ساختە ژیانی پیاوێکی ڕزگارکرد کە گوللەیەک لە ملیەوە نرابوو

ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست بە پشت بەستن بە پۆلیسی ئەمریکا بڵاویکردەوە، ملوانکەیەکی کانزایی ئەستوور ڕێگری لە چوونە ناو ملی پیاوێک لە یەکێک لە شارەکانی ویلایەتی کۆلۆرادۆی ئەمریکا کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، ئەم کەسە ڕۆژی سێشەممە دوای دەمەقاڵە لەگەڵ کەسێکی دیکە تەقەی لێکراوە. پۆلیس جۆری فیشەکەکەی بە "کالیبەر ٢٢" ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەش کرد، تەقەکەرەکە لە شوێنی ڕووداوەکە بە تۆمەتی "هەوڵدان بۆ کوشتن" دەستگیرکراوە.

پۆلیس دەشڵێت: هەرچەندە ڕەنگی ملوانکەکە زیویە، بەڵام بە ئەگەرێکی زۆرەوە پێکهاتەکەی زیوی پاک نییە چوونکە زیو کانزایەکی نەرمە و فیشەکەکە ڕاناگرێت.

Paylas: